ئەمڕۆ یەكشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی كۆریا كرد كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان باڵیۆز لی جۆنگ گوان بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری و هاوڵاتیانی كۆریا لە دەرەوە و باڵیۆز كوان هی سێگ بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی كۆریا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و یاریدەدەر.
لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كۆریاو بارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەكە كرا.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە باسی لە مێژووی پەیوەندیەكانی نێوان گەلی كوردستان و حكومەتی هەرێم و كۆماری كۆریا كرد كە چالاكی هێزەكانی زەیتون لە هەرێمی كوردستان بە سەرەتای ئەو پەیوەندیانە دادەنرێت.
فەلاح مستەفا پوختەیەكی سەبارەت بە باردۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی كوردستان قەیران و مەترسیەكان پێشكەش كرد و ئاماژەی بە رۆلی قارەمانانەی پێشمەرگە كرد كە بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕ دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكەن، هاوكات باسی لە ژمارەی زۆری ئاوارە ناوخۆیی و سوریەكان كرد لە هەرێم كە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە و لە بارودۆخێكی سەخت و دژوار ژیان بەسەردەبەن. هیوادارین حكومەتی كۆریا لە ڕووی مرۆیی هاوكاری زیاتر پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات.
لە بەرامبەردا باڵیۆز لی جۆنگ گوان بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری و هاوڵاتیانی كۆریا لە دەرەوە ئاماژەیكرد كە ئامانج لە سەردانەكەی لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندی دوولایەنەو لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لە بارودۆخی ئاسایشی ناوچەكە.
هاوكات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و دووپاتی كردەوە كە حكومەتی كۆریا بەڵێنی داوە كە هاوكاریە مرۆییەكانی زیاتر بكات و چاوەڕوان دەكرێـت لە بەرنامەی ساڵی داهاتوودا ڕێژەی هاوكارییە مرۆییەكانی كۆریا بەرزتربێتەوە. بەڕێزیان ڕۆڵ و خەباتی پێشمەرگەی بەرزنرخاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و پاراستن و دابین كردنی ئاسایش.
سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئاماژەیكرد كە سەرەتای قۆناغێكی نوێی دیالۆگ لە نێوان هەردوولا دەستی پێكردووە و شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەغدان بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر بكرێت لەسەر چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكان.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات